لە سێرت لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت: ٣٠ هێکتار دارستان سووتا

لە گوندی ئوسیاقی شارۆچکەی شێروانی پارێزگای سێرت لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستان ٣٠ هێکتار دارستان سووتا.
بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٣٠ هێکتار زەوی زیانیان بەرکەوتووە، کە بە هۆکارێکی نادیار دەستیپێکردووە.
دوای ئاگادارکردن تیمێکی زۆر ڕەوانەی ناوچەکە کران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی سێرت و بەڕێوبەرایەتی بەڕێوەبردنی دارستانەکان و تیمەکانی جەندرمە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و کۆبوونەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی بڵێسەی ئاگرەکە.
لە ئەنجامی هەوڵی تیمەکان ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا و کوژایەوە.
تیمەکانی جەندرمە پاڵپشتی هەوڵەکانی ئاگرکوژێنەوەیان کرد و ڕێوشوێنی ئەمنییان گرتەبەر بۆ ئەوەی زیان بە هاوڵاتیان نەگات.
لێکۆلینەوەکان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری دەرکەوتنی ئاگرەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان ڕاگەیاند، "گهشتهكانی عومڕه به ڕێگای ئاسمانی دهستپێدهكهنهوه."
لە دیاربەکر لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو گروپ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە تەوەری "بۆ غەززە کۆدەبین" ڕێکخست.